G-CARD

یەکەم: بەشداربوون لە جی کارت

بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لە خزمەتگوزارییەکانی جی کارت تەنها پێویستە کارتێکی جی کارتت هەبێت و پاشان زۆر بە ئاسانی لە ڕێی ئەپڵیشنەکەمانەوە هەژمارێک بۆ خۆت دروست بکەیت، پاش ئەوە لە ڕێی ئەپڵیکەیشەنەکەمانەوە ڕاستەوخۆ دەتوانی هەموو ئەو فرۆشگایانە ببینیت کە لە جی کارت بەردەستن، و لە کاتی سەردانکردنی هەر یەکێک لەو شوێنانە کڕینی خۆت ئەنجامبدە لە کاتی پارەدان کارتەکەت نیشانی فرۆشیار بدە و سوودمەند دەبیت لە هەموو ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانمان.

ئاگاداربە: جی کارت کارتی پارەدان و هەژماری بانکی نییە بەڵکو هەموو مامەڵەکانت بە شێوازی ئاسایی و پارەی کاش ئەنجام دەدەیت، تەنها بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لە داشکاندن و ئۆفەرەکان پێویستە بە کارتی جی کارت دەبێت!

بە کڕینی کارتێکی جی کارت دەتوانیت سوودمەند بیت لە خزمەتگوزارییەکانمان، بۆ داواکردنی کارت پەیوەندی بکە بە: 07501729686 - 07708386765

------

دووەم: چالاککردنی کارت

پاش ئەوەی کە کارتی تایبەتی خۆت بەدەست گەیشت پێویستە کارتەکەت چالاک بکەیت.

بۆ چالاک کردنی کارتەکەت پێویستە هەژماری تایبەت بۆ خۆت دروست بکەی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەمانەوە، بچۆ سەر بەشی هەژمار، پاشان کلیک لەسەر دروستکردنی هەژمار بکە و زانیارییەکانت بە دروستی پڕ بکەوە و تۆمارکردن بکە.

ڕاستەوخۆ پاش تۆمارکردن کارتەکەت چالاک دەبێت و دەتوانی سوود لە هەموو ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان ببینی!

سێیەم: بەکارهێنانی جی کارت

• پاش چالاککردنی کارتەکەت ڕاستەوخۆ دەتوانی سوودمەندبیت لە هەموو ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانمان لە هەموو فرۆشگاکان.

• لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەمانەوە تەواوی فرۆشگاکان و زانیارییەکانمان بڵاوکردوەتەوە دەتوانی بە ئاسانی بیاندۆزیتەوە و ڕێژەی داشکاندن و هەموو ئۆفەرەکانیان ببینیت.

• لە کاتی سەردانکردنی هەر یەکێک لە فرۆشگاکان بە ئاسوودەیی کڕینی خۆت بکە و تەنها پێویستە لە کاتی پارەدان کارتەکەت نیشانی فرۆشیار بدەیت و سوودمەند بیت لە ئۆفەرەکانی جی کارت و ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕینێک کۆین کۆدەکەیتەوە کە دواتر دەتوانی بەو کۆینانە ئۆفەری باشتر بەدەست بهێنیت.

• لە بەشی هەژمارەکەت دەتوانی هەموو کڕینەکانت ببینیتەوە لەگەڵ زانیارییەکانت وە بزانی لە کام فرۆشگایانە کۆینت هەیە بۆ ئەوەی بتوانی ئۆفەر و کۆپۆنی باشتر بەدەست بێنیت

• لەگەڵ ئەمانەشدا دەتوانی ڕەیتی فرۆشگاکان و بکەیت و هەروەها فیدباک و تێبینیەکانت لەسەر هەر فرۆشگایەک بنووسیت کە دەتەوێت.

بەکارهێنەری ئازیز لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەک یاخود سەرپێچییەک لەلایەن فرۆشیارەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزارییەکانی جی کارتەوە.

ژ.م: 07501729686 – 07708386765