![](https://gcard.krd/assets_new/img/instructions/new/about.png)
جی کارت چییە و بۆچی پێویستە هەتبێت؟
جی کارت یەکەمین و گەورەترین کارتی داشکاندن و کۆین(خاڵ) کۆکردنەوەیە لە کوردستان لە ڕێگەی ئەم کارتەوە لە هەموو ئەو فرۆشگایەنەی کە لە ناو ئەپڵیکەیشنی جی کارت بەردەستن داشکاندن و ئۆفەری خەیاڵی بەدەست دەهێنیت، کە لە ٪١٠ـەوە دەست پێدەکات بۆ ٪٥٠ لەگەڵ چەندین خەڵاتی گرانبەها.
جی کارت پێشکەوتووترین سیستمی خزمەتگوزاری کڕیارە لە کورستان کە شەش خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی سەرەکی لەخۆدەگرێت.
تایبەتمەندییکانی جی کارت:
١.داشکاندنی بەردەوام: بە جی کارت لە هەموو ئەو فرۆشگایانەی کە لەناو ئەپڵیکەیشنەکەمان بەردەستن بەدرێژایی ساڵ داشکاندنی بێسنوورت بۆ دەکرێت.
٢ .کۆپۆنی بەخێرهاتن: جگە لە داشکاندنە بەردەوامەکانی جی کارت، لە فرۆشگاکان کۆپۆنی بەخێرهاتن بەدەست دێنیت کە بۆ یەکەمجار بەکارهێنانی جی کارت لەو فرۆشگایانەی کە لە ئەپڵیکەیشنەکەدان ئۆفەر و داشکاندنێکی تایبەت و زیاتر لەداشکاندنە بەردەوامەکانت پێشکەش دەکرێت.
٣.خاڵ کۆکردنەوە و کۆپۆن: لەگەڵ ئەنجامدانی هەر کڕینێک بەپێی بڕی کڕینەکە کۆین کۆدەکەیتەوە، کە دواتر لە ڕێگەی ئەو خاڵانەوە دەتوانی ئۆفەری باشتر بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی کۆپۆنی تایبەتەوە.
٤.بردنەوەی خەڵاتی گرانبەها: بە کۆی گشتی ئەو کۆینانەی کە لە فرۆشگاکانی جی کارت کۆیدەکەیتەوە، دەتوانیت ببیتە خاوەنی خەڵاتی گرانبەهای ڕاستەوخۆ و بێ تیروپشک کە بەردەام بەردەستن.
٥.زانیاری و هەڵسەنگاندن: جی کارت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەیەوە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان، هەموو فرۆشگا و زانیارییەکانی بۆ خستوویتەتە ڕوو کە دەتوانیت بە ئاسانی بیاندۆزیتەوە، هەروەها لە هەمان کاتدا دەتوانی هەڵسانگاندنیان بۆ بکەیت و فیدباکیش بنووسیت.
٦ .زانیاری کڕینەکانت: لە ڕێگەی جی کارتەوە دەتوانیت هەموو کڕینەکانت ببینی و بزانی چ کاتێک لە کوێ چ شتێکت کڕیوە، هەروەها دەتوانیت بزانیت لە بەکارهێنانی جی کارت چەندێک قازانجت کردووە و پارەت بۆ گەڕاوەتەوە بە ئاسانترین شێواز.
ئامانجی جی کارت چییە؟
ئێمە لە جی کارد هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تازەترین شێوازەکانی ڕیکلام و ناساندنی براندەکان و سوودوەرگرتن لە هێزی کڕینی بەکۆمەڵ، لە بوای بازاڕکردندا شێوازێكی زۆر تایبەت پەرە پێ بدەین کە لە لایەکەوە بۆ خاوەن کارەکان سوودبەخش بێت، و لە لایەکی دیکەوە قازانجێکی زۆر بەرزی ئابووری بۆ
کڕیاران هەبێت، لەگەڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەک کە هەردوو لایەنی کڕیار و فرۆشیار وەک یەک سوودمەن بن، و دەمانەوێت ئاستی خزمەتگوزاری کڕیاڕ لە کوردستان بەرەو پێش ببەین.